ZNA- هەولێر
چوار ئەندامی سوپای پاسداران لە تێکهەچوونێکی چەکداری لەگەڵ گرووپێکی نەناسراودا سەر سنووری پاکستان کوژران.
میدیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووە، لە پێکدادانێکدا لە نێوان هێزی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکدار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ئەفسەرێک و سێ ئەندامی ئەم سوپایە کوژران.
ئەم پێکدادانە لە شارۆچکەی سەراوان لە نزیک سنووری نێوان ئیران و پاکستان ڕوویداوە و گرووپە چەکدارە نەناسراوەکەش پاش شەڕەکە بۆ نێو خاکی پاکستان پاشەکشەیان کردووە.
چەکدارانی گروپە سیاسیەکانی بەلووچستان زۆر جار دوای کوشتنی چەکدارانی سوپای پاسداران دەکشێنەوە نێو خاکی پاکستان و هەتا ئێستاش سوپای پاسداران و هێزەکانی دیکەی ئێران نەیانتووانیەوە بە دوای ئەو چەکدارانەدا برۆنە نیو خاکی پاکستان یان بەمووشەک هێرش بکەنە سەر خاکی ئەم وڵاتە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |