ZNA-هەولێر نرخی نەوتی برێنت نزیکەی 70 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 65 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا بە 75 دۆلار و 84 سەنتە.
هەرچەندە نرخی نەوت رۆژی سێشەممە بە بەرزبوونەوە کراوەتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکان سنوورداربوون بەهۆی تەشەنەکردنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا.
حکومەتی ئەمریکا هەفتەی رابروو رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی یەدەکی ستراتیژیی نەوتی ئەو وڵاتە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت دەکڕێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمساڵ نزیکەی 180 ملیۆن بەرمیل لەو نەوتەی بۆ دابەزینی نرخەکانی نەوت ئازاد کردبوو.
ئێدوارد مۆیا، شرۆڤەکارای سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئواندا رایگەیاند، " بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە دەبێت هێمایەکی روون دەرکەوێت لەسەر بەرزبوونەوەی خواست."
ئیدوارد مۆیا دەڵێت، "ناڕوونی هەیە لەسەر بارودۆخی چین بەتایبەتی دوای شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە."
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |