ZNA-هەولێر رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕدا بەرێژەی 0.1٪ دابەزی بۆ 1785 دۆلار و بەو پێیەش زیاتر دوورکەوتەوە لە ئاستی هەستیاری 1800 دۆلار.
بەپێی شرۆڤەکاران، نیگەرانی لە بەردەوامی سیاسەتی بانکە ناوەندییەکان لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی و هەروەها سەرهەڵدانی سستبوونەوەی ئابووری لە ساڵی داهاتوودا وەبەرهێنەران و بازرگانانی هانداوە بۆ کڕینی دۆلار و کڕینی قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و خواست لەسەر زێڕ دابەزیوە.
نرخی زێڕ هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ مانگی 2 ی ئەمساڵ لە نزیکەی 1800 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە گشتی لە ساڵی 2022 دا نرخی زێڕ کەمێک کەمتر لە نرخی سەرەتای ساڵەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و کانزای زێڕ هەموو قازانجەکانی ئەمساڵی بەتایبەتی ئەو قازانجانەی کە بۆ ماوەیەک لە دوای دەستپێکی شەڕی ئۆکراینا و رووسیا بەدەستی هێنابوو لە دەستی داوە.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |