ZNA – هەولێر
وەزیری بەرگری پۆڵەندا، ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی مانگی رابردوو مووشەکێک له خۆرهەڵاتی پۆڵەندا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتی ئەڵمانی لە خۆرهەڵاتی وڵاته‌كه‌یان جێگیر دەکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆیەکی وڵاته‌كه‌ی، ماریۆز بلاسچاک وەزیری بەرگری پۆلەندا رایگەیاند، دوای ئەوەی مانگی رابردوو مووشەکێک له خۆرهەڵاتی پۆڵەندا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، حکوومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی پێشكه‌شكردنی سیستمی پاتریۆتی بۆ وارشۆ کردووە.
بلاسچاک گوتیشی، هیوادارن دۆخێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و دەشلێت، "سیستمه‌كان لە ناوچەی لوبلین خۆرهەڵاتی پۆڵەندا، لەسەر سنووری ئۆکراینا جێگیر دەکرێن".
وەزیری بەرگری پۆلەندا روونیشی كردەوە، ئەو مووشەکەی له خاکی پۆڵەندا کەوتووه‌ته خواره‌وه، چەند چرکەیەک لە ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا ماوەتەوە و هه‌ربۆیە رێگریکردن لە رووداوێکی لەوشێوەیە ئێجگار قورسە، ئەم جۆرە سیستمانە ئەگەر لە رۆژئاوای ئۆکرانیا جێگیر بکرێن، کاریگەرتر دەبن".
رۆژی 15ی تشرینی دووه‌م، مووشەکێک كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانرابوو، له گوندی پرزێودۆوی پۆڵەندا له‌سه‌ر سنووری ئۆکرانیا کەوته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |