ZNA-هەولێر سیاسی
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته ئوردن
Kurdistan24 هه‌ولێر 15 خولهك

ساتی گه‌یشتنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق ئورد فه‌ره‌نسا
K24 - هه‌ولێڕ:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته ئوردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.
له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و لوتكه‌یه‌دا باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، گروپی جی-20 و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك میوان به‌شدار ده‌بن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەفڕۆکەخانەی شازادە عالیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئەمیر ئەلحەسەن عەبدولڵاهـی دووەم، جێنشینی شانەنشینی ئوردن ئامادەبووه.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |