ZNA- هەولێر
وانەبێژان و فەرمانبەرانی گڕێبەست لەچوار پارێزگای عێراق بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان و داوای بەهەمیشەییکردنیان لە بودجەی ساڵی 2023 دەکەن.
وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەریەکە لە بەغدادی پایتەخت و زی قار و بەسرە و نەجەف ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوامن لە گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، تا حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان ناهێنن.
هەروەها لە بەغدادی پایتەخت وانەبێژان مانگرتنەکەیان بردە بەردەوام ناوچەی سەوز و لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی پلاندانان خێمەیان هەڵدا و یەکێک لە دەرگاکانی ناوچەی سەوزیان داخست.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |