ZNA - هەولێر
١٩ ویلایەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی ڕێژەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکیان بەهۆی ترسی هەبوونی چاودێری ئەو تۆڕە لەسەر بەکارهێنەرانی قەدەغە کرد.
بەرپرسانی ئەم ویلایەتانە لەمبارەوە، باس لەوەدەکەن، تیکتۆک کە خاوەنەکەی چینییە مەترسی ئەوەی لێدەکرێت دزە بکاتە نێو زانیاریی بەکارهێنەرانی و بۆ مەبەستی سیخوڕی بەکاری بهێنێت. هەربۆیە بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی و بڕیاری قەدەغەکردنیان داوە.
لەبەرانبەردا، تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و باسی لەوەکرد، تۆڕەکە هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیخوڕی و کۆکردنەوەی زانیارییەوە نییە و بەرپرسانی ئەمریکا ئەو شەڕەی دژی تیکتۆک دەیکەن بەتەواوی سیاسییە.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |