ZNA – هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق عێراقی فیدرال رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆنگره‌ی بهغدای٢ به به‌شداری ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و باڵیۆزی 20 وڵاتی گه‌وره‌ی ئابووری و نوێنه‌رانی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له ئوردن ده‌ست پێده‌كات.
فواد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئامانجی كۆنگره‌كه هاوكاریكردنی عێراقه له‌بواره‌كانی ئابووری و سیاسی‌دا و هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و وڵاتانی كه‌نداو گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
هه‌ریه‌كه له‌وڵاتانی ئێران و توركیاش به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا لەم کۆنگرەیەدا بەشدارن و سووریاش به‌هۆی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌شدار نابێت.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |