ZNA – هەولێر
دادگایەک لە بەغدا سزای لەسێدارەدان بەسەر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەردەکات
دادگای رەسافە لە بەغدا، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 28 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، سزای لەسێدارەدان بەسەر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەركراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، تاوانبارەکە پێشتر لەکاتی دەستگیرکردنیدا بۆ ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و دەست بەسەر 4 کیلۆ کریستاڵدا گیراوە، جگە لە جۆرەها حەبی ماددەی هۆشبەر و چەکی جۆراوجۆر.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |