ZNA – هەولێر
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی هۆشداری له‌پلانێكی شه‌یتانی له‌دژی عێراقییه‌كان ده‌دات و داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات رێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر.
حه‌كیم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر رووداوه ئازاربه‌خشه‌كه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركووك تێنه‌په‌ڕیبوو و تیرۆری تاریكی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی له ده‌وره‌به‌ری گوندی ئه‌لوبالی له قه‌زای خاڵس ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل كوژران و برینداربوون.
حه‌كیم رایگه‌یاندووه، دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە لە ناوچە جیاوازەکاندا رەنگدانەوەی پلانێکی شەیتانییە و بۆ نەهێشتنی باندە تاوانکارییەکان پێویستی بە وریایی زیاترە.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |