ZNA-هەولێر
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 4 ی 12 ی 2022، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 كرد. بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-12-2022 مووچەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،خانەنشینی پێشمەرگە، دابەش دەكرێت. هەر بە گوێرەی خشتەكە، سبەی پێنج شەممە 22-12-2022 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad