هەولێر - ZNA
فارس کەرەم، گۆرانیبێژی لوبنانی، کۆنسێرتێک بۆ رەوەندی عەرەبی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانی سازدەکات. کۆنسێرتەکە لە 23 ئەم مانگە سازدەکرێت و هونەرمەند گوڵبژێرێک لە بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەودارانی دەاکت. فارس کەرەم بەم دواییە ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی "قمرجي" لە تێکست و ئاوازی خۆی بڵاوکردەوە و هاس غەدار کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردبوو. ئەم گۆرانییە یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومی ئەو گۆرانیبێژەیە کە پێنج تراکی گۆرانی لە خۆدەگرێت و تەواوی گۆرانییەکان بە زاراوەی لوبنانین.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad