هەولێر - ZNA
ئیما ستون، ئەکتەری سینەمایی بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات و وێنەی لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەکە بڵاوکراونەتەوە. فیلمەکە بەناوی "AND"یە و لە نیو ئۆرلینز کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت و ئیما ستۆن و مارگرێت کواللی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. پێشتریش وێنەیەکی دیکەی ئەو هونەرمەندەی 34 ساڵە بڵاوکرایەوە و بەبێ ماکیاژ و بە جلێکی شینی تۆخ دەرکەوت. ئیما ستۆن لە 1988 لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا لە دایکبووە، ناوی راستەقیەنی میلی جانە، دەستپێکی کاری هونەریی رۆڵگێڕان بووە لە چەند بەرهەمێکی شانۆیی و دواتر رووی لە سینەما کردووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad