هەولێر - ZNA
فیلمی "Bones and All" بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵ لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 23 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 13 ملیۆن 181 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور حەوت ملیۆن و 381 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا پێنج ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی لۆکا گوادنیینۆیە کە بەم دواییە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بەدەستهێنا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad