هەولێر - ZNA
بەشی دووەمی فیلمی "Avatar" کە بەناوی "Avatar: The Way of Water"یە، بۆ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی 2023 کاندیدە. فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت. لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە، لە دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر بەشی یەکەمیدا دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad