هەولێر - ZNA
فیلمی ترسناک "Violent Night" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی 28 ملیۆن و 481 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 20 ملیۆن و 414 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا هەشت ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە باس لە کەسێک دەکات کە دەچێتە نێو کۆمەڵگەیەکی خێزانیی دەوڵەمەند لە شەوی سەری ساڵدا و هەمووان دەکات بە بارمەتە. لە فیلمەکەدا هەریەک لە دەیڤد هاربۆر، جۆن لیگویزامۆ، ئالێکس هاسا لیدەر، ئیدی پاترسن لەم بەرهەمەدا رۆڵ دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad