هەولێر - ZNA
سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی کەندەی، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە کە ناو زانستییەکەی " Stiff person syndrome"یە و چارەسەری نییە کە دەبێتە هۆکاری لاوازکردنی کرژبوونی ماسولکەکان. بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە، دیۆن وادەی سازکردنی بەشێک لە کۆنسێرتەکانی دواخست کە لە دوایین گەشتی هونەریی پێشکەشی دەکات. لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، هەودارانی هاوخەمی خۆیان پێشاندا و داواین لێیکردووە ئاگاداری خۆی بدات و با خۆشەویسترین هونەرمەند ناساندوویانە. جگە لە هۆگرانی، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و کەسایەتییە نێودارەکان هاوخەمیان بۆ نەخۆشکەوتنی ئەو هونەرمەندە پێشانداوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad