هەولێر – ZNA
هێنری کاڤیل، ئەکتەری ئەمریکی رایگەیاند، چیتر رۆڵی کارەکتەری سوپەرمان لە زنجیرە فیلمی سینەمایی سوپەرمان ناگێڕێتەوە. ئەم لێدوانەی ئەو ئەکتەرە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری زنجیرە فیلمەکە، دوورخستنەوە کاڤیلیان لە فیلمەکە راگەیاند. ئەو ئەکتەرە رایگەیاند، دەرهێنەری فیلمەکە بەم دواییە لە کۆبوونەوەیەکدا دوورخستنەوەی لە زنجیرە فیلمەکەدا بەو راگەیاندووە. دوورخستنەوەی ئەو ئەکتەرە لە رۆڵی سوپەرمان لە کاتێکدایە کە لە چەند بەشی رابردوودی زنجیرە فیلمەکەدا رۆڵی گێڕاوە و داهاتی زۆری بەدەستهێناوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad