هەولێر – ZNA
تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی و هاوژینی ریتا ویڵسن، بۆ ناساندنی فیلمە نوێیەکەی سەردانی ستۆکهۆڵمی سوێدی کرد. فیلمی نوێی ئەو ئەکتەرە بەناوی "A Man Called Otto"یە و ئێستا سەردانی زۆربەی وڵاتان دەکات بۆ ناساندنی بەرهەمە نوێیەکەی جگە لە هاوژینەکەی تۆم هانکس، کوڕەکەیشی ترۆمان لە نمایشی تایبەتی فیلمەکەی ئامادەبوو و هاوژینەکەی کاری بەرهەمهێنانی بۆ فیلمەکە کردووە. تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی، براوەی خوو خەڵاتی ئۆسکارە و فیلمەکانی داهاتی زۆریان هەیە و بە یەکێک لە چالاکترین ئەکتەرەکان دەناسرێت و ساڵانە لە چەند بەرهەمیکی سینەماییەدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad