هەولێر – ZNA کازم ساهیر، گۆرانیبێژی عێراقی، کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە دوبەی سازدەکات.
کۆنسێرتەکە لە 23 ئەم مانگە سازدەکرێت و ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێژ لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو گۆرانیبێژە عێراقییە، پێنج ئاهەنگ لەم مەنگەدا لە کەنەدا، ئەمریکا و عەمان گێڕا.
بەم دواییە ساهیر ئاهەنگێکی لە ئۆسترالیا لە ملبۆرن سازکرد و بەر لەوەش دوو ئاهەنگی لە سیدنی سازکرد.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |