|
هەولێر – ZNA ئەدێل، گۆرانیبێژی بەریتانی، ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی براندێکی تایبەت بەخۆی لە بواری فاشندا دەکات.
ئەو ئەکتەرە بەنیازە براندێکی تایبەت بە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی جلی ژێرەوە، ئێکسسواراتم بۆن و جلوبەرگ رابگەیێنێت.
کۆمپانیای ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 34 ساڵە بەناوی "Melted Stone" بەم دواییە مۆڵەتی کارکردنی لە بەریتانیا و ئەمریکا وەرگرتووە و ناوی براندەکە "1, 2, Free"یە.
ئەو گۆرانیبێژە بەم دواییە رایگەیاند، لە دوای جیابوونەوەی لە سیمۆن کۆنیکی، هاوژینی پێشووی، بۆ ماوەیەک رۆژانە پێنج جار پزیشکی دەروونی دەبینی.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |