هەولێر – ZNA
فیلمی سینەمایی "Strange World" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 23 تشرینی دووەم لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە 56 ملیۆن و 994 هەزار دۆلاری ئەمریکی. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 33 ملیۆن و 778 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 23 ملیۆن و 216 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە باس لە خێزانی کلادیس دەکات کە سەرقاڵ و دۆزینەوەن، بەڵام رای جیاوازیان کێشەیان بۆ دروست دەکات. لە فیلمەکەدا هەریەک لە جیک جیلینهال، دینیس کوید و کاران سۆنی بە دەنگ رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە ئەنیمەیشنەدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad