هەولێر – ZNA
سەعد لمجەرەد، گۆرانیبێژی مەغریبی، کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی شەرم شێخ لە میسر ساز دەکات. کۆسنێرتەکە لە 29 ئەم مانگە لە چوارچێوەی ئاهەنگەکان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ ساز دەکرێن، تێیدا ئەو گۆرانیبێژە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش دەکات. دوایین بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی "الحلق" بە زاراوەی میسری بڵاوکرایەوە کە لە تێکستی تامر حسین و ئاوازی عەزیز ئەلشافعییە. هەروەها ڤیدیۆکلیپی دوێتی "من أول دقيقة" لەگەڵ ئێلیسا کە ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، دەنگدانەوەی زۆری لە جیهاندا هەبوو و لە ماوەیەکی کورتتدا زیاتر لە 300 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad