هەولێر – ZNA
هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، ئالین، نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "کەچ و خورت" بۆ هەودارانی بڵاوکردەوە. تێکستی ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لەگەڵ تەمو ئەردەم و رێناس میران نووسراوە و رێناس میران، جگە لە ئاواز دانان بۆ گۆرانییەکە، کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکەش کردووە. ئالین دواین ماوەیەک دابڕان لە کاری هونەری، بەم دواییە سەردانی باشووری کوردستان کرد و چوار ڤیدیۆکلیپی وێنەگرت و "کەچ و خورت" یەکێک لەو بەرهەمانەیە. هونەرمەند ئالین خەڵکی دێرکی رۆژئاوای کوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad