ZNA – هەولێر
له راپۆرتێكی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووە و هۆشداری دەدرێت لە ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی عێراقی له ناوچه‌كانیان به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، هەروەها زیاتر له نیوه‌یان به‌هۆی نه‌مانی بژێوی ژیان و سه‌رچاوه‌ی داراییان، كۆچ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات دەکەن.
رێكخراوه‌كه ئاماژەی بەوەش كردووە، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار و 464 خێزان له 10 پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له شوێنه‌كانیان كۆچیان كردووه و هۆكاری سه‌ره‌كیش دیارده‌ی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و کەمبوونەوەی ئاوە.
لە راپۆرتی ڕێكخراوەكەدا هاتووە، وشکەساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دروستكردووه و وایكردووه زۆرێک لەو خێزانانە نه‌توانن سەرچاوەیەکی پێویست و بژێوی ژیانیان لە ناوچە گوندنشینەکاندا هه‌بێت، هەر بۆیەش ئەو خەڵکانە بۆ ناوەندی شارەکان کۆچ دەکەن و بەدوای هەلی کار و بژێویی ژیانیاندا دەگەڕێن.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |