ZNA – هەولێر
دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە رێگا لە بەقاچاغبردنی 100 پارچەی شوێنەواریی بگرن، پێنج کەسیش دەستگیر بکەن و دەشڵێت، "ئەو پارچە شوێنەوارییانە بۆ سەردەمی عەباسییەکان دەگەڕێتەوە."
رۆژی سێشەممە 20-12-2022، دەزگای هەواڵگری عێراقی رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەریکە لە دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی هەستاون بەرێگریكردن لە هەوڵی بەقاچاغبردنی 100 پارچەی شوێنەواریی.
دەزگای هەواڵگری عێراقی ئەوەشی ئاشكرا كرد، لەکاتی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقاچاغبردنی پارچە شوێنەوارییەکان پێنچ کەس دەستگیرکران .
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو دەزگا ئەمنییەکانی عێراق توانیایانە 18 هەزار پارچە شوێنەوار بگەڕێننەوە و هەوڵی بەقاچاغبردن کەمبکەنەوە.
س/ ئیتیحاد
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |