ZNA - هەولێر
یەکێتیی ئەوروپا بڕیارەکەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی خوێندنی ئافرەتان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەفغانستان شەرمەزار دەکات.
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بە توندی بڕیارەکەی تاڵیبان شەرمەزار دەکات دەڵێت ئەم بڕیارە جووڵەیەکە بەرەو پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بێبەشکردن و دوورخستنەوەی ئافرەتانی ئەفغانستانە لە کۆمەڵگە.
جەختیشیکردەوە، چەوساندنەوەی رەگەزی تاوانێکە بەرانبەر بە مرۆڤایەتی.
حکومەتی تاڵیبان بڕیاری دا خوێندنی ئافرەتان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکانی ئەفغانستان قەدەغە بکات.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |