ZNA - هەولێر
بەهۆی جەنگەوە یەک لەسەر چواری دانیشتووانی ئۆکرانیا تووشی نەخۆشی دەروونی بوون.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، زیاتر لە 10 ملیۆن هاڵاتی ئۆکرانیا بەهۆی ئەو جەنگ وێرانکارییەی لە وڵاتەکەیان روودەدات دووچاری نەخۆشی و تێکچوونی دەروونی بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی 10 مانگ بەردەوامی جەنگ، بارودۆخی سەختی زۆربەی نەخۆشەکان فشاری دوای کارەسات و تراومایە.
ئاشکراشیکرد، لەو کاتەوەی رووسیا هێرشیکردووەتە سەر ئۆکرانیا سیستمی تەندروستی ئۆکرانیا فشارێکی زۆری لەسەرە و زیاتر لە 700 هێرش کراونەتە سەر بنکەکانی تەندروستی.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |