ZNA - هەولێر
وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، ڕووسیا لەبەرانبەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازی بە ئێران دەدات.
بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئێران یەکێکە لە پاڵپشتیکارە سەرەکییەکانی ڕووسیا و پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوا کاربکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕێککەوتنی تاران و مۆسکۆ.
وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، ناردنی چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازی لەلایەن رووسیاوە بە ئێران ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |