ZNA - هەولێر .
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بێرنلی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بێرنلی ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 27دا یاریزان ئێریکسن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 مارکۆس راشفۆرد گۆڵی دووەم و دڵنیایی مان یونایتدی تۆمارکرد،
سەرەنجام یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یونایتد کۆتاییهات.
بەم ئەنجامانە، مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا، بێرنلیش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |