ZNA - هەولێر
نرخی تومەنی ئێرانی ئەمڕۆ لەبارزاڕی رەشی ئەم ولاتە لە هەرزان بووندا ژمارەی پێوانەیی دابەش کرد.
رۆژی پێنجشنبه ٢٢ی کانوونی یەکەم نرخی هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕی پارەگۆڕینەوەی ئێران گەیشتە ٢٧هەزار٥٠٠ تومەن و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.
هەروها نرخی دۆلاریکی ئەمریکایی گەیشتە ٤٠ هەزار ٣٠ تومەن و یەک یۆرۆ بە ٤٢هەزار و ٤٩٠ تومەن و یک پاوەنی بەریتانیاش بە ٤٨ ملیون و ٢٠٥ تومەن گۆڕدرایەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکایی دوابەدوای درێژبوونەوەی خۆپێشاندانەکانی ئێران رەوتێکی خێرای گرتووەتە بەر و هاوکات شت و مەک و پێداویستیی هاووڵاتیان بەرەو گرانتربوون چووە. ئەمە لەکاتێکدایە موچەی فەرمانبەرانی حکومەت هەمان مووچەی ساڵانی پێشووە و فەرمانبەران سات بە سات لە دەستەڵاتی بازارکردنیان کەم دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |