ZNA- هەولێر
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەڵێ چوار تیمی سەر بە ڕێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیلی دەستبەسەر کردووە
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئیران لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێ هێزەکانیان توانیویانە چوار تیمی سەر بە مووساد کە بە نیاز بوون لە چەند شوێنی ئێران کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن دەستبەسەر بکەن.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، ڕژێمی ئیسرائیل بە نیاز بووە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاژاوەی حەفتەکانی ڕابردوو لە چەند شار و ناوچەی ئێران کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات بەڵام هەموو ئەندامانی ئەو چوار تیمە بەرلەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن خراونەتە ژێر چاودێری و دواتر دەستبەسەر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئیران دەڵێ کۆمەڵێک زانیاریشیان سەبارەت بە یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکانی مووساد لە ئێران کە نشتەجێی وڵاتێکی ئەورووپییە بە دەست گەیشتووە بەڵام لە داهاتوودا وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە ئاشکرا دەکەن.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |