ZNA- هەولێر
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێ 58 کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی سێ مانگی رابردووی ئێران مەترسیی لەسێداردانیان لەسەرە
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕاگەیاندووە جیا لەو دوو دەستبەسەرکراوەی لەسێدارە دراون، یازدە کەسی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 47 کەسیش بە شێوەیەک تۆمەتبار کراون کە ڕەنگە لە دادگا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەربچێ. بە گوێرەی ئەو ئامارانە دوو کەس لەوانەی مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە ئافرەتن.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکراشی کردووە لەو 47 کەسەی مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە بیست کەسیان لە پارێزگای تاران، یازدە کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان و حەوت کەسیشیان خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستانن. 9 کەسەکەی دیکەش خەڵکی پارێزگاکانی ورمی، ئازەربایجان، فارس، گیلان و کرماشانن.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |