English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی سینەماکاران داوای ئازادکردنی سینەماکاری ئێرانی دەکات
تەرانە عەلیدووستی ئەکتەری سینەمای ئێرانی
2022-12-22 [06:22 AM]

​ZNA- هەولێر


هاوپەیمانییەکی نێودەڵەتیی سینەماکاران داوا دەکات ئەکتەرێکی ئێرانی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە بە خێرایی ئازاد بکرێت

هاوپەیمانیی نێودەولەتیی سینەماکاران کە لە چەند فێستیڤال و ئاکادیمیای گەورەی سینەما پێکهاتووە لە نەمایەکدا داوا دەکات تەرانە عەلیدووستی، هونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ کە بە هۆی پشتیوانیکردن لە مافی ژنانی ئێران دەستبەسەر کراوە بە خێرایی ئازاد بکرێت.

هەر یەک لە فێستیڤالی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، فێستیڤالی فیلمی ئامستردام، ئاکادیمیای فیلمی ئەورووپا، ئاکاسیمیای فیلمی ئاڵمانیا و فێستیڤالی نێودەوڵەتیی رۆتێردامی هۆلەندا، نامەکەیان واژۆ کردووە و تێیدا جەختیان کردووەتەوە کە پشتیوانی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن لە لە ئێران بۆ پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربرین ڕاپەڕێون.

تەرانە عەلیدووستی سینەماکاری فارسی دانیشتووی تاران، سەرەتای خۆپێشاندنەکانی ئێران بە هەڵگرتنی لافیتەی "ژن‌ژیان‌ئازادی" بە زمانی کوردی پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشانان نیشان دا.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad