ZNA- هەولێر
ڤالێری گێراسیمۆڤ ئاشکراشیکرد ئەمریکا، بەریتانیا، پۆلەندا و رۆمانیا زۆرترین چەکیان بە ئۆکرانیا داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕەپانی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا زیاتر لە 815 کیلۆمەترە.
گێراسیمۆڤ راشیگەیاند، دۆخی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ تا راددەیەک جێگیرن و لە ئێستادا هەموو هەوڵەکانی سوپاکەیان بۆ ئازادکردنی تەواوەتی هەرێمی دۆنێتسک خستووەتە گەڕ.
سوپا سالاری رووسیا نەشیشاردەوە، مانۆری دەریایی نێوان رووسیا و چین وەک وەڵامێکە لە بەرانبەر زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە زەریای هێمن.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |