ZNA - هەولێر
بەڕێوبەری گشتی کڕینی گەنم لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، 150 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی و ئەمریکیان کڕیوە و ئاسایشی خۆراکی ساڵی داهاتوویان دەستەبەرکردووە.
حەیدەر نوری بەڕێوبەری گشتی کڕینی گەنم لە وەزارەتی بازگرانی لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکرد، لە هەفتەی ڕابردوودا گرێبەستیان بۆ کڕینی ١٠٠ هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمی ئەمریکی لە چوارچێوەی دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ هاوڵاتییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە دروستکردنی ئارد و دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراک و ڕێگەش نادەن هیچ قۆرغکارییە لەبازاڕدا دروستبێت.
ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە |