ZNA:هەولێر سودەکانی کەوەر
کۆمەڵێ کانزاو ڤیتامینی زۆری تیایە
کەوەر یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە دکتۆرەکان بە خۆراکێکی تەندروست و سیحراوی ناوی دەبەن.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە کەوەر نزیکەی ٢٠ سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ١٣ سوودیان وەکو سوودەکانی پەسەندکراوی کەوەر ئاشکرا کرد.
ئەو ١٣ سوودەی کەوەر بریتییە لە:
۱ـ لەسیر بەهێز ترە لەکاریگەری لەسەر گورچیلەو توانەوەی بەرد وزیادمیزکردن.
۲ـ دژی هەوکردنە چونکە ڤیتامین Cو گۆگردی تێدایە.
۳ـ ئارەزوی خواردن زیاد دەکات غازاتی ریخۆلە کەم دەکاتەوە.
٤ـ بۆنی لەش و ئارقەی پێست خۆش دەکات بە هۆی کلۆرۆفیلەوە.
٥ـ خوین زیاد دەکات چونکە ڤیتامین Bو ئاسنی تێدایە.
٦ـ ئێسقان و ددان بەهێز دەکات چونکە کالیسیۆمی تێدایە.
۷ـ سودی هەیە بۆ نینۆک و قژ و سەر.
٨ـ بۆ روماتیزم و نەخۆشیەکانی دمار باشە.
۹چالاکی لەش بەگشتی زیاد دەکات و ماندوبوون دەڕەوێنێتەوە.
۱۰ـ بۆ فراوانکردنی بۆریەکانی هەوا و دەرکردنی بەلغەم بە سوودە.
۱۱ـ جەستە چالاک دەکات و پیری دوور دەخاتەوە.
۱۲ـ بەرگری لە مەیاسیری و کۆبوونەوەی خوێن دەکات.
۱۳ـ بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەك رەقبوون و وشکبوونەوە و رنگ زیادی بەکار دێت.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |