ZNA-هەولێر رۆژنامەیەکی ئەمەریکی لە راپۆرتێک‌دا رایدەگەیەنێت، داعش بەشێوەیەکی فراوان گەڕاوەتەوە عێراق.
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، تارمایی داعش بەشێوەیەکی فراوان گەڕاوەتەوە عێراق و پێشبینی دەکرێت، ژمارەی چالاکییەکانیان لە ماوەی داهاتوودا زیاتربێت.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، جموجۆڵەکانی ئەم دواییانەی داعش تەنها سەرەتایەکن بۆ دەسپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەتری ترس و تۆقاندن لە عێراق، ئەگەر بەرپرسانی ئەمنی بەزووی هەنگاوی پێویست هەڵنەگرن، قوربانیەکانی دەستی داعش زیاتر دەبن.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی داعش بەکارهێنانی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی سووریا هەڵدێن بۆ ئەوەی ریزەکانی رێکبخاتەوە و پەلاماری خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە لە هەفتەی رابردوودا چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتییانی سڤیل، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیاتر لە 15 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەو هێرشانە ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داعش تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه و كاروانی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ده‌كاته ئامانج، ئه‌مه‌ش هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌دات رێوشوێنه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی شانه‌كانی داعش له هەموو ناوچەکانی عێراق خێراتر بكه‌ن.
هەر پەیوەست بە هێرشەکانی ئەم دوایەی داعش رۆژی چوارشەممە 21/12/2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌باره‌ی ره‌وشی پارێزگاكانی كه‌ركووك و دیاله كردووە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |