ZNA:هەولێر لە وەرزی زستاندا زۆربەی کەس توشی سەرما یان ھەڵامەت دەبێت و دەرزی و دەرمانی زۆر بەکاردەھێنێت بۆئەوەی زوو چاکبێتەوە، بەڵام لەڕاستیدا بەم ڕێگایانە زووتر چارەسەر دەبن:
١. پێویستە پشوو بدەیت.
٢. ئاو و ئەو شلەمەنییانە زۆر بخۆرەوە کە کافیینیان تیادا نییە.
٣. مزرەمەنییەکان بخۆ بەتایبەتی پرتەقاڵ و لیمۆ.
٤. شۆربای مریشک و سەوزەکان بخۆ.
٥. زوو زوو دەستت بشۆ و بەرگی سەرینەکەت بگۆڕە.
٦. ھەڵمی ئاو بەکاربھێنە بۆ کردنەوەی لوتەکانت.
٧. غەرغەرە بە ئاوی گەرم و خوێ بکە بۆ نەھێشتنی ئازاری قوڕگ.
٨. کەمێک وەرزش بکە بۆ پاراستنی بەرگری لەش.
٩. ڤیتامین C بخۆ.
١٠. لە خواردنەوەی شیر و بەرھەمەکانی خۆت بەدوور بگرە.
ئەم هەواڵە 1480جار خوێندراوەتەوە |