English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ تێرۆر" دادگایی دەکرێت
2022-12-24 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا بە تۆمەتی " پرۆپاگەندە بۆ تیرۆر " دادگایی دەکرێت، ئەوەش بەهۆی داواکانییەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن لەشکری تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە.

شەبنەم کۆرور فنجانچی لە 26 ی مانگی دەدا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی بووە یەکێک لەو کەسایەتییە ناودارانەی سەرنجی ڕای گشتییان ڕاکێشا بۆ ئەو ڕاپۆرتانانەی کە یەکەم جار لە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەوە بڵاوکرانەوە و باسیان لەوە کرد 17 گەریلای پەکەکە بە چەکی کیمیایی تورکیا لە چیا و ئەشکەوتەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتی تورکیا بە توندی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە، وە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش خانم فنجانچی تۆمەتبار کرد بە بەوەی بە " بە زمانی تیرۆر قسەدەکات ".

لە ئێستادا فنجانچی تۆمەتبارکراوە بە بڵاوکردنەوەی " پرۆپاگەندەی تیرۆر " ، ئەوەش تاوانێکە کە پێشتر کەسانی دیکەی پێ حوکمدراوە و سزای 13 ساڵ زیندانییان بۆ دەرکردوون.

فنجانچی لە سەرەتا کە دەستگیرکرا، چەند خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی دەربڕین لە شەقامەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوون، دەیان کەسیش لەو خۆپیشاندانانەدا دەستگیرکران، خۆپیشاندەران لە بەردەم دادگای ئستەنبوڵ داوای ئازادکردنی خانم فنجانچی دەکەن.

فنجانچی تەمەن 63 ساڵ کە شارەزایەکی پزیشکی دادوەرییە، کاتێک چووە ناو هۆڵی دادگاکە لە ئیستەنبوڵ، مشتێکی بەرز کردەوە و لایەنگرانیشی چەپڵەیان بۆ لێدەدا لە کاتێکدا دەیان پۆلیس لە بەرامبەریان وەستابوون.

فنجانچی دووبارە داوایکرد لێکۆڵینەوەیەکی جدی بکرێت، و پشکنینی مەیدانی و توێکاری بۆ تەرمی گەریلاکان بکرێت.

ڕێکخراوی ئەمنستی و ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ پێنج ڕێکخراوی دیکە پێکەوە داوای ئازادکردنی فنجانچی دەکەن.

سەرۆکی دەستەی پزیشکی جیهانی فرانک ئولڕیچ مۆنتگۆمێری ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکدا وتی " دەبێت دەستخۆشی لە کارەکانی بکرێت نەک سزا بدرێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad