ZNA-هەولێر
رۆژنامەیەکی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت، ئیدارەی ئەمەریکا لە ساڵی 2020ـەوە زەنگی گەڕانەوەی داعشی لێداوە و هۆشداریش دەدات لە هەنگاو و چالاکییەکانی داعش لە ساڵانی داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی ئه‌سۆشێتید پرێسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2020 ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا لهراپۆرتێكدازهنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌عێراق لێداوه.
راپۆرتەکە هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، لە کۆمەڵێک هەنگاو و چالاکی کە داعش لە ساڵانی داهاتوودا دەیگرێتەبەر و چۆن لەو ماوەیەدا دەتوانێت ریزەکانی لە ناوخۆی عێراق کارابکاتەوە و رێکبخاتەوە.
له راپۆرتەکەی ئه‌سۆشێتید پرێسی دا هاتووه، له ئه‌گه‌ری دوای کشانەوەی ئەمەریکا له عێراقه، رێکخراوی تیرۆریستی داعش وردە وردە ریزەکانی خۆی لەو ناوچانەی کە پێشتر لە عێراق کۆنتڕۆڵی کردبوو خۆی رێكده‌خاته‌وه و ده‌ست به‌هێرش ده‌كاته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە لەم مانگەدا کردەوەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق زیادیکردووە و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی سڤیل لە سنووری پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک چڕکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |