ZNA-هەولێر رۆژنامەیەکی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت، ئیدارەی ئەمەریکا لە ساڵی 2020ـەوە زەنگی گەڕانەوەی داعشی لێداوە و هۆشداریش دەدات لە هەنگاو و چالاکییەکانی داعش لە ساڵانی داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی ئه‌سۆشێتید پرێسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2020 ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا لهراپۆرتێكدازهنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌عێراق لێداوه.
راپۆرتەکە هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، لە کۆمەڵێک هەنگاو و چالاکی کە داعش لە ساڵانی داهاتوودا دەیگرێتەبەر و چۆن لەو ماوەیەدا دەتوانێت ریزەکانی لە ناوخۆی عێراق کارابکاتەوە و رێکبخاتەوە.
له راپۆرتەکەی ئه‌سۆشێتید پرێسی دا هاتووه، له ئه‌گه‌ری دوای کشانەوەی ئەمەریکا له عێراقه، رێکخراوی تیرۆریستی داعش وردە وردە ریزەکانی خۆی لەو ناوچانەی کە پێشتر لە عێراق کۆنتڕۆڵی کردبوو خۆی رێكده‌خاته‌وه و ده‌ست به‌هێرش ده‌كاته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە لەم مانگەدا کردەوەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق زیادیکردووە و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی سڤیل لە سنووری پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک چڕکردووەتەوە.
پێشتر رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەدابوو، تارمایی داعش بەشێوەیەکی فراوان گەڕاوەتەوە عێراق و پێشبینی دەکرێت، ژمارەی چالاکییەکانیان لە ماوەی داهاتوودا زیاتربێت.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، جموجۆڵەکانی ئەم دواییانەی داعش تەنها سەرەتایەکن بۆ دەسپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەتری ترس و تۆقاندن لە عێراق، ئەگەر بەرپرسانی ئەمنی بەزووی هەنگاوی پێویست هەڵنەگرن، قوربانیەکانی دەستی داعش زیاتر دەبن.
دوای ئەو هێرشانە ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داعش تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه و كاروانی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ده‌كاته ئامانج، ئه‌مه‌ش هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌دات رێوشوێنه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی شانه‌كانی داعش له هەموو ناوچەکانی عێراق خێراتر بكه‌ن.
هەر پەیوەست بە هێرشەکانی ئەم دوایەی داعش رۆژی چوارشەممە 21/12/2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌باره‌ی ره‌وشی پارێزگاكانی كه‌ركووك و دیاله كردووە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |