ZNA: هەولێر خوێنبەربونی مێشك جۆرێكی جەڵتەی مێشكە، كە خوێنبەربونی ناوەكی لە سەردا دروستدەبێت، ئەم خوێنبەربونە خانەكانی مێشك دەكوژێت، مەترسی بۆ سەر ژیان دروستدەكات،
گرنگە لە كاتی هەستكردن بە نیشانەكانی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەر. نیشانەكانی: 1
. سەرئێشەی زۆر و لەناكاو
. 2. نەوبە بێ ئەوەی پێشتر توشی بوبێتیت
. 3. لاوازی دەست یان قاچ
. 4. دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە
. 5. گۆڕانكاری لە ئاستی بینینی چاو
. 6. مێرولەكردنی بەشێكی جەستە یان سڕبونی
. 7. كەمبونەوەی توانای قسەكردن یان تێگەیشتن لە قسەی كەسانی دیكە
. 8. بە ئەستەم قوتدانی خواردن
. 9. كەمبونەوەی توانای نوسین و خوێندنەوە
. 10. لەدەستدانی توانای جوڵەی ورد، وەكو لەرزینی دەست
. 11. لەدەستدانی هاوسەنگی جەستە
. 12. لەدەستدانی ئاگایی.
ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە |