ZNA : هەولێر شیری بادەم بەجێگرەوەیەکی باشی بەرهەمە شیرەمەنیەکان دادەنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی جەستەیان توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان نییە.
شیری بادەم دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، ڤیتامین، ڕیشاڵ، پڕۆتین و پۆتاسیۆم، بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی هەیە: -کالۆری، شەکر و کاربۆهیدراتی کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و ڕێگری توشبوون بە شەکرە دەکات
. -دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە شکاندن، هەوکردن و فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ بەهێزبوونی ددانەکان هەیە.
-تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، ڕێگری لە هەوکردنەکانی پێست و ئەو زیانانە دەکات کە بەهۆی تیشکی سەروبنەوشەییەوە ڕووبەڕووی پێست دەبنەوە
. -ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس دەکات وەک غازات، سکچوون و ئاوسانی سک
. -کۆلیستڕۆڵی خراپی تێدانییە، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە |