English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم سەوزەواتانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە
2022-12-25 [11:17 AM]

ZNA : هەولێر


زیشکی ڕوسی ئەنتۆنیا ستارۆدۆبۆڤا ڕایگەیاند، خواردنی سەوزەواتەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە خێزانی کەلەرمن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە.

 

بەپێی ماڵپەڕی “ئەزڤیستیا”، زانایەکی گەورەی وەزارەتی تەندروستی مۆسکۆ دەڵێت:”بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەم دواییانەدا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە خواردنی ئەو سەوزەواتانەی لەخێزانی کەلەرمن وەک قەرنابیت، بڕۆکلی، توور، شێلم، جەرجیر و ئەوانی دیکە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەکەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر بۆلیفینۆل و ڕیشاڵیان تێدایە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو سەوزەواتانەی ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی خانەکان دەکەن، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن.





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad