هەولێر : ZNA شلیک یەکێکە لە میوە زستانەکان کە تامێکی زۆر خۆش و تایبەتی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڕیشاڵ، ئاو، کانزا و ترشی فۆلیک سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە. بەپێی بڵاوکراوەیەکی”everydayheslth”، خواردنی شلیک یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی دەکات
. شلیک ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی کۆلیستڕۆڵی خوێندا هەیە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات، بەیەکێک لە باشترین
میوەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی دەکات، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە ڕێگری لە قەبزی، سکچوون و ئاوسانی سک دەکات.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |