ZNA – هەولێر
ڕۆژی هەینی 23-12-2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یارمەتییەکی 45 ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد، لە کاتێکدا کە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دوای سەردانەکەی بۆ واشنتن گەڕایەوە بۆ ئۆکرانیا و بەڵێنی پێدرا سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی بدرێتێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا.
ڕۆژێک لەمەوبەر یارمەتییەکە لەلایەن ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکاوە پەسەند کرا کە بەشێکە لەو 1.7 تریلیۆن دۆلارەی کە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا تەرخانکرا و ئێستا ڕەوانەی بەردەستی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەکرێت بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر بڕیارەكە بکات .
لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، ئەمەریکا لە ڕووی سەربازیی و ئابوورییەوە پشتیوانی لە ئۆکرانیا کردووە و ملیاران دۆلاری بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا خەرج کردووە، هاوکات ڕابەرایەتی سزاکانی ڕۆژئاوای دژی ڕووسیا و کەمکردنەوەی نرخی نەوتی ڕووسیا دەكات.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |