ZNA- هەولێر
ئەمریکا دەڵێت ئەوەی تاڵیبان بەرانبەر بە ژنان دەیکات کاریگەریی لەسەر هاوکارییەکانمان بۆ ئەفغانستان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوەی حکومەتی تاڵیبان بەرانبەر ژنانی ئەفغانستان وەک ڕێگریی چوونە زانکۆکان و کارکردن لە ڕێکخراوەکان دەیکات ، دەبێتە هۆی بڕینی یارمەتییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەفغانستان.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ژنان ناوەندی کارە مرۆییەکانن لە جیهاندا و بڕیارەکانی تاڵیبان دەکرێت وێرانکەربن بۆ ئەفغانستان.
ئەمە لە کاتێکدایە، 21ی ئەم مانگە حکومەتی تاڵیبان بە بڕیارێک قەدەغەی چوونە زانکۆی لە کچان قەدەغەکرد.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |