ZNA- هەولێر
ئۆکرانیا داوای لەناوبردنی کارگە و کۆمپانیاکانی دروستکردنی درۆن و مووشەکی ئێرانی دەکات.
میخایلۆ پۆدۆلیاک راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئێران لە پلانیدایە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ رووسیا زیاتر بکات و مووشەک و درۆنی زیاتر بۆ مۆسکۆ بنێرێت، ئەوەش پێشێلکاری و شەرمەزارکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا دەلێت، گرنگە سزاو رێکاری قورستر بگیردرێنەبەر و هەموو ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی لە ئێران درۆن و مووشەک دروستدەکەن لەناوببرێن و دەست بەسەر ئەو چەکانەشدا بگیردرێت دەیاننێرێتە دەرەوە.
ئۆکرانیا بەردەوام تاران بە ناردنی درۆن و مووشەک بۆ مۆسکۆ تۆمەتبار دەکات و پێشتر ئاماژەی بەوەدا، ئێران 1700 درۆنی جۆری شاهید-136ی داوەتە رووسیا و ئێرانیش بەردەوام رەتیدەکاتەوە درۆن و مووشەکی دابێتە رووسیا.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |