ZNA- هەولێر
چین چیتر داتای رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا بڵاو ناکاتەوە و ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کاربەدەستێکی باڵای تەندرووستیی ئەم وڵاتە رایگەیاند رۆژانە لەم وڵاتە نیو ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا دەبن. دووپاتیشی کردەوە داتا فەرمییەکانی چین ژمارەی راستەقینەی تووشبووان ئاشکرا ناکەن.
دەستبەجێ لیدوانەکەی ئەم کاربەدەستە سڕایەوە و دوا بەدوای ئەمەش داتاکانی رۆژانەی تووشبووان بە کۆڕۆناش راگیران. رێکخراوی تەندرووستیی جیهانیش داتاکانی رۆژانەی چینی بە دەست نەگەیشتووە.
بەپێی راپۆرتێکی دزە پێکراو لە ماوەی ئەم مانگەدا لە سەدای ١٨ی خەڵکی چین تووشی کۆرۆنا بوون. بە تەنیا لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەشدا ٣٧ ملیۆن تووشی پەتاکە بووبوون.
زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا دوای ئەوە هات کە چین پێوەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای سووک کردەوە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |